مەزڵۆم کۆبانی: ئامادەی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقین
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک، وێڕای داکۆکی لە ئامادەیی کوردەکانی سووریا بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق، لە دەسپێکی دانوستانەکان بۆ گەڕاندنەوەی دامودەزگا دەوڵەتییەکان بۆ کوردستانی سووریا و تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە لە ئەرتەشی نیشتمانی سووریا هەواڵی دا.