گرێبەستی درێژخایەنی ئێران و ڕووسیا بەزوویی واژۆ دەکرێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە واژۆکرانی گرێبەستی درێژخایەنی ئێران و ڕووسیا لە 28ی بەفرانباردا، وتی: ئەم ڕێککەوتنە هەڵگری بەشگەلێکی گرنگ لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، وزە، ژینگە و پرسگەلی بەرگری و ئەمنییە.