سزای نوێ بۆ سەلاحەددین دەمیرتاش دەرکرا
لە 14یەمین دادگای سزای مێرسین، دوایين دانیشتنی دادگایی کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر دۆسییەی سووکایەتی کردن بە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بەرێوەچوو، دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ سزادرا.